ناوهڕۆك
هۆكاری لەرزینی ئۆتۆمبێل لە کاتی لێخوڕین چییە؟
لەرزینی ئۆتۆمبێل هۆكاری زۆرە، هەر لە كۆنبوونی ئۆتۆمبێل تا تێكچوونی هاوسەنگی و شكانی پارچەكانی، بێگومان لەرزینی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە و لە رێژەی سەلامەتی ئۆتۆمبێل كەمدەكاتەوە، بۆیە پێویست بەزوویی چارەسەر بكرێت.
هۆكارەكان
یەكەم: ئەگەر هاتوو لەكاتی لێ خورینی ئۆتۆمبێلەكەتدا بە خێرایی نێوان (60 تا 120) كم/سەعات دەڕۆشتیت و هەستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێلەكەت دەلەرزێت یاخوت سەیارەكەت لەرزینی تیدایە، ئەوا بێگومان كێشە لە ویلەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەتدا هەیە، واتە باڵانس و میزانیەیان باش نییە، یاخود تایەكانت یا ویلەكانت خوار بوون، یاخود كێشەیان تێدایە.
دووەم: ئەگەر لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەتدا بەخێرایی (120) كم/سەعات و زیاتر دەڕۆیشتیت و هەستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێلەكەت یاخود كوشنەكانی كەوتنە لەرزین، ئەوا دڵنیابە كێشە لە بەشی دواوەی ئوتومبیلەكەتدا هەیە، واتە باڵانس و میزانیەی ویلەكان یاخود تایەكانی دوواوە تەواو نییە یاخود خواربوون یان تایەكانت یا ویلەكەت كێشەی تیدایە.
سێیەم: ئەگەر هاتوو لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەتدا بە خێرایی (60) كم/ سەعاتدا و كەمێك زیاتر دەرۆشتیت، كە قاچت خستە سەر ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكەت و هەستت كرد لەرزین هەیە، ئەوا دڵنیابە كێشەت لە فلنجەكانی ئۆتۆمبێلەكەتدا هەیە یان خوار بوون یاخود بەكەڵك نەماون، جا پێشەوە بێت یان دوواوە.
چوارەم: ئەگەر هاتوو لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەت بە خێرایی (60) كم/سەعات بەرەو سەرەوە ئۆتۆمبێلەكە كەوتە سەر هەزە لەرزینی هەموو ئۆتۆمبێلەكە ئەوا بزانە كەوا درایف شەفتی بەشی ناوەوە خراپ بووە، واتە سەری گێڕەكە تێك چووە و پێوستە بە كاملی بیگۆڕیت.